کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میدیاكان ناوی‌ كاندیدەكانی‌ پۆستی‌ سەرۆك وەزیران ئاشكرا دەكەن

.

08:46 PM - 27/01/2020

میدیا و ماڵەپەڕە هەواڵییەكانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەكی‌ باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ناوی‌ كاندیدەكانی‌ بۆ پۆستی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق ئاشكرا كرد و رایگەیاند: ئەو كەسانەی تا ئێستا كاندیدن بۆ پۆستی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق بریتین لە محەمەد تۆفیق عەلاوی‌، عەلی‌ شوكری‌، عەبدولغەنی‌ ئەسەدی‌ و مستەفا كازمی‌ ، سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو مستەفا كازمی‌ سەرۆكی‌ دەزگای‌ هەواڵگری‌ چانسی‌ زیاترە بۆ وەرگرتنی‌ پۆستی‌ سەرۆك وەزیران، چونكە زۆرینەی‌ قەوارە سیاسیەكان رێككەوتنیان لەسەر كردووە و پەیوەندییەكی‌ هاوسەنگی‌ لەگەڵ‌ هاوكێشەی‌ ئەمریكا و ئێران لە ناوخۆی‌ عیراق هەیە ، سەرچاوەكە تەئكیدیشی لەوە كردۆتەوە ئەو ناوانە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتنەكراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە