کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیستانی داوا دەكات پەلەبكرێت لەپێكهێنانی حكومەتی نوێ

.

02:57 PM - 24/01/2020

نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق لەوتاری هەینیدا پەیامی سیستانی بڵاوكردەوە و تێیدا داوایكرد پەلەبكرێت لەپێكهێنانی حكومەتێكی نوێ، هاوكات باسی لەوەكردووە دواخستنی پێكهێنانی حكومەت و ئەنجام نەدانی چاكسازی كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تێكچوونی دۆخی وڵات و تەئیكیدی لەوەكردۆتەوە چاكسازی ڕاستەقینە داواكاری سەرەكی گەلە و قوربانی زۆریان لەپێناو داوە بۆیە نابێت داواكاری رەوای گەل نادیدە بگیرێت و ئەو پرسە پشت گوێ بخرێت، سیستانی لەپەیامەكەیدا داواشیكردووە سەروەری خاكی عیراق بپارێزرێت و دەستێوەردانی دەرەكی وڵاتانی دراوسێشی رەتكردۆتەوە ، مەرجەعی باڵای شیعەكان تەئكیدیشی لەپێویستی رێكەوتن و هەماهەنگی لایەنەكان كردۆتەوە و رایگەیاندووە پێویستە هەموان لەسەر پرەنسیپێكی دیاریكراو رێبكەون كەخواستەكانی گەلی عیراقی تێدا جێ ببێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە