کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە لەركابەریدان

.

12:32 PM - 16/12/2019

هەردوو یانە بەهێزەكەی ئیسپانیا جگە لەركابەری و ململانێیان لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا و یەكلاكردنەوەی یاریی كلاسیكۆ   بەردەوام لەسەر دەستەبەركردنی تواناو لێهاتووی یاریزانە ئاست بەرزەكانیش لەركابەریدان   لەمبارەیەوە رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرایكردووە : هەردوو یانە هەوڵەكانیان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی بتوانن لەمیركاتۆی داهاتوودا دۆنی ڤان دی بیك-ی یاریزانی یانەی ئەیاكس ئەمستردام بگوازنەوە ریزی یانەكەیان    بەتایبەت لەپێشوودا بەرشەلۆنە توانی فرینكی دی یۆنگ بباتە ریزەكانی   بۆیە هەوڵدەدات ئەو یاریزانەش بەهەمان شێوە بگوازێتەوە   هەروەها ریاڵ مەدرید نەیتوانی لە دەستەبەركردنی تواناو لێهاتووی دی لیخت-یش سەركەوتوو بێت كاتێك یانەی یۆڤانتۆس بۆندی لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیمزا كرد   سەبارەت بە ڤان دی بیك-یش چاودێر و شارەزایان پێیانوایە بۆندی ئەو یاریزانە لەنێوان 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ دەبێت   هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدریدیش ئامادەن ئەو برەپارەیە بدەنە ئەیاكس ئەمستردام   جێگەی باسە ڤان دی بیك لەساڵی 2016ەوە لەریزی تیپی یەكەمی ئەیاكس ئەمستردامە و لەو ماوەیەش لە 156 یاریدا بەشدار بووەو توانیویەتی 39 گۆڵیش تۆمار بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە