کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوربانیانی جگەرەی ئەلەكترۆنی لەئەمریكا لەهەڵكشاندایە

.

01:43 PM - 14/12/2019



لێپرسراوانی تەندروستی ئەمریكا ئاشكرایانكرد هەفتەی رابردوو 4 كەسی تر بەخۆی كێشانی جگەرەی ئەلكترۆنی گیانیان لەدەستداوە و بەوەش لەمساڵدا 52 كەس لەو وڵاتە بەهۆی هەمان جگەرەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەو بارەوە سەنتەری بنەبڕكردنی نەخۆشی و خۆپارێزی لەئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە كەتاوەكو رۆژی 10ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ چارەسەریان بۆ 118 حاڵەت لە 50 ویلایەت و كانتۆنی كۆڵۆمبیا كردەوە كە سەرجەمیان بەهۆی كێشانی جگەرەی ئەلەكترۆنیەوە دووچاری گرفتی تەندروستی بوونەتەوە،هاوكات راشگەیەندراوە لەمساڵدا 2409 كەس بەهۆی هەمان كێشەوە چارەسەریان بۆ كراوە.

مانگی رابردوو لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاشكرایانكرد كە پێكهاتەی ئەسیتان ڤیتامین لەبەرهەمهێنانی جگەرە و دووكەڵی ئەلەكترۆنیدا بەكار دەهێنرێت كە ئەمەش كارێكی نایاساییە و ماددەی ماریوانای لەخۆگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە