کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبۆوە

.

10:15 PM - 11/12/2019



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەكۆی دەنگ پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی‌و مووچە‌و دەرماڵە‌و ئیمتیازاتەكانی دیكەی پەسەندكرد‌و پڕۆژەیاساكەش ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی بەسەرپەرشتی (مەسرور بارزانی) سەرۆك‌و (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆك وەزیران كۆبووەوە‌و تیایدا گفتوگۆ كرا لەبارەی رەشنووسی پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشین‌و مووچە‌و دەرماڵە‌و بەخشین‌و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان، كە بەشێكە لە بەرنامەی گشتگیری چاكسازیی لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم. هاوكات سەرۆكی وەزیران ئاماژەی بەوەدا، چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامە‌و لە هەنگاوەكانی داهاتوودا گشت كەرتەكان دەگرێتەوە.
وتیشی، لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم، بەڵێنمان دابوو ئەم پڕۆژە یاسایە بنێرین بۆ پەرلەمان، ئەمەش پرۆژەی هەموو لایەنە بەشدارەكانی حكومەتە‌و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی‌و دادپەرەوەرییە‌و بە دڵنیاییشەوە خەڵكی شایستە، مافەكانیان پارێزراو دەبێت. دوای گفتوگۆكردنێكی چڕ و بەرفراون لە سەر یەك بە یەكی بڕگەكانی پڕۆژە یاساكە‌و دوای جێگیركردنی چەندین گۆڕانكاریی، ئەنجومەنی وەزیران بە كۆی دەنگ پڕۆژە یاساكەی پەسەند كرد‌و دەینێرێتە پەرلەمانی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە