کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێكی سزادا

.

05:57 PM - 11/12/2019

لەدرێژەی كار و چالاكیەكانی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ پاراستنی سەروماڵ و كەرامەتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی دانیشتوانی شاری سلێمانی, وە شەونخونی بۆ پاراستنی ئارامی و دەستەبەركردنی ژیانی هێمنتر بۆ  هاوڵاتیان، هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی, توانیان ماوەیەك لەمەوپێش لە چالاكیەكدا تاوانبارێكی تیرۆریست دەستگیر بكەن بەناوی ( ق، م، م ) بەڕەگەز عەرەب، بەپێی مادەی (2) لەیاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر، دوای لێكۆڵینەوە و داننان بەتاوانەكەیدا، كەیسەكە ڕەوانەی داداگای تاوانەكان كرا, پاش دادگاییكردنی و بوونی بەڵگەی تەواو،  لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی / 2 لەڕۆژی 1/12/2019 سزادرا بە زیندانیكردنی بۆ ماوەی ( 8 ) هەشت ساڵ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە