کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەستەی دەستپاكی هەرێم و یو ئێن دی پی پرۆتۆكۆلێكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزا كرد

.

08:08 PM - 04/12/2019



دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان و یو ئێن دی پی لە عیراق، پڕۆتۆكۆلێكیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئیمزا كرد ، لەو بارەیەوە د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێم لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، سوپاسی دەزگاكانی ڕاگەیاندنی كرد كە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو هاوكاری هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بوون، وتیشی: ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری پڕۆگرامی یو ئێن دی پی لەعیراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزا كردووە ، راشیگەیاند: بەرنامەی یو ئێن دی پی سەرپەرشتی چاكسازی و ڕووبەڕووبونەوە و دژایەتی گەندەڵییە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریكیا، ئەوەشی خستەڕوو كە پێشتریش دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ یو ئێن دی پی لە عیراق هەبووە.

Felpdhvu99k

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە