کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئامادەكاریەكانی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لە سنووری راپەرین تەواوبوون

.

05:48 PM - 04/12/2019



لەسنوری مەڵبەندی 24ی راپەرین سەرجەمی ئامادەكاریەكان تەواوبون و كادران و هەڤاڵانی یەكێتی لە چاوەروانی دیاریكردنی وادەی ئەجامدانی كۆنفرانسی مەڵبەندی 24ی راپەریندان، لەو بارەیەوە ئیسماعیل عەبدوڵا لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی 24ی راپەرین بە گەلی كورستانی راگەیاند وردبینی و تۆماری دەنگدەرانی سنوری مەڵبەندی 24ی راپەرین كۆتایی هاتووە و تەنها بە دیاریكردنی وادەی ئەنجامدانی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان پرۆسەكە لە سنووری ئیدارەی راپەرین بەرێوەدەچێت، ئاماژەی بەوەش كرد 171 كاندید لە سنوری مەڵبەندی راپەرین كێبركێ دەكەن و لەرۆژانی داهاتووشدا كاتێك كۆنفرانسی مەڵبەندی راپەرین ئەنجامدرا ئەندامانی كۆنگرە دوای بەدەست هێنانی متمانەی هەڤاڵەكانیان دیایری دەكرێن.

pf-HywuYLSQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە