کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەرسیتی یاریزانێكی ئۆرۆگوایی كردۆتە ئامانج

.

02:47 PM - 30/11/2019


 یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بە شێوەیەكی رەسمی هاتۆتە سەر هێڵ تا لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ نیكۆلاس دیلا كروزی ئۆرۆگوایی و ئەستێرەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی ئیتاڵی ئیمزا بكات و ناوبراویش لە ماوەی داهاتوودا بباتە ریزەكانی  رۆژنامەكانی ئەرجەنتین ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانەی مان سیتی پەیوەندیان بە بەڕێوەبەری كارەكانی دیلا كروزەوە كردووە  تا لە ماوەی داهاتوودا و ناوبراو روو لە ریزەكانیان بكات .
 رۆژنامەكانی ئەرجەنتین ئاماژە بەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەكە لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە لە میركاتۆی زستانەدا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی یانەی ریڤەرپلەیت ئەنجام دەدەن   ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن پێش سەرجەم یانەكانی تری ئەوروپا بە تایبەتی یانەكانی ئیسپانیا بۆندی ئەو یاریزانە تەمەن 22 ساڵە بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە