کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێ كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیان شه‌هیدبوون

.

10:49 AM - 30/11/2019



هێرشێكی تیرۆرستان بۆ سەر كوڵەجۆی زەنگ ئاباد تێكشێكندرا , لەو بارەوە لیوا نەوشیروان ئەحمەد بەرێوەبەری ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند تیرۆریستانی داعش 6 گوللە هاوەنیان ئاڕاستەی كوڵەجۆ كردووە و دواتر هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە پەلامارێكی تیرۆریستانی داعشیان لە كوڵجۆ تێكشكاندووە ، لەو هێرشەی تیرۆرستاندا رائید سمكۆ عەلی بەڕێوەبەری ئاسایشی كولەجۆ و دوو كارمەندی تری ئاسایش بە سەختی بریندار بوون و دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی بەرەبەیانی ئەمرۆ شەهیدبوون،لایخۆیەوە بەرێوەبەری ئاسایشی گەرمیان دڵنیایی دایە هاوڵاتیان و تەئكیدیكردەوە كە سەر و ماڵیان پارێزراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە