کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی هەرێم سەرلەنوێ‌ سەردانی بەغدا دەكاتەوە

.

06:34 PM - 29/11/2019

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەرێوەچوونی كۆبونەوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە هەفتەی رابردوودا لەسەر پرسی نەوت و بودجە ئاشكرایكرد: لەمیانەی سەردانی وەفدەكەی هەرێمدا بۆ بەغدا 3 تەوەر بۆ باسكردن و رێككەوتنی هاوبەش لەسەریان خراونەتەروو، بەڵام لەو سەردانەدا تەنها لەسەر یەك پرسیان رێككەوتن كراوە.
وتیشی: یەكەم پێشنیازیان بریتی بووە لەوەی, هەرێم لەسەرەتای ساڵی نوێوە رۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت تەسلیمی بەغدا بكات تاوەكو لەرێگەی كۆمپانیای سۆمەوە بفرۆشێت، پێشنیازی دووەمیشیان ئەوە بووە كە هەرێم خۆی ئەو بڕە نەوتەی لەسەری رێككەوتوون بفرۆشێت و داهاتەكەی تەسلیمی بەغدا بكات و هەرچی پێشنیازی سێیەمیش ئەوەیە كە هەرێم نەوتەكەی بفرۆشێت و تەسلیمی بەغدای بكات و پاش لێبڕینی داهاتی بڕەنەوتی دیاریكراو, زیادەكەی لەبەشی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای بودجە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێتەوە.
ئاشكراشیكرد: هەردوولا لەو دانیشتنەیاندا لەسەر بژاردەی یەكەم رێككەوتوون و و بریاریشدراوە ئەم هەفتەیە جارێكی تر وەفدی هەرێم بۆ تەواوكاری گفتوگۆكان سەردانی بەغدا بكاتەوە.
هەر بەپێی سەرچاوەكە: سەردانەكەی ئەمجارەیان یەكلایكەرەوە دەبێت بۆ رێككەوتنی كۆتایی و رەوانەكردنی بودجەی ساڵی داهاتوو بۆ پەرلەمانی عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە