کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەپۆلێكی تری بارانبارین روو لەهەرێمی كوردستان دەكات

.

04:43 PM - 29/11/2019

پێشبینی دەكرێت لە ئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سوور لە رۆژی دووشەمەی داهاتوودا شەپۆلێكی باران بارین و هەورە بروسكە ناوچەكانی باشوور و رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
ئەم شەپۆلە كورت خایان دەبێت و لەكاتەكانی شەوی یەك شەممە لەسەر دووشەمە دێتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و هەر لەكاتەكانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەمە كۆتایی پێدێت.
هاوكات بەپێی پێشبینییەكان كاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر لە سنووری ئیدارەی گەرمیان سلێمانی و هەڵەبجە دەردەكەوێت و ئەگەری باران بارین كراوە دەبێت، لەسنوری پارێزگای دهۆك و هەولێریش ناوچەكە لەژێر كاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی ناوەراستدا دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە