کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەرزی نوێی خولی پلەیەكی كوردستان دەستپێدەكات

.

01:32 PM - 27/11/2019

بریارە ئەمرۆ ركابەرییەكانی وەرزی نوێی خولی پلەیەكی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان دەستپێبكات  كە وەرزی 2019-2020ەو لەخولەكەدا 13 یانەی سەرتاسەری هەرێم بەشدارن   لەهەر وەرزێكی خولەكەدا دوو یانە دەگەنە خولی نایاب و لەبەرامبەردا دوو یانە بۆ خولی پلەدوو دادەبەزێندرێن   لەهەفتەی یەكەمدا كە سەرجەم یارییەكان سەعات 2 و 30 دەقیقەی ئەمرۆ دەستپێدەكەن  یانەی چەمچەماڵ كە وەرزی رابردوو جارێكی تر گەرایەوە ریزی خولەكە لەیاریگا و بەردەم هاندەرانی رووبەڕووی یانەی شەقڵاوە دەبێتەوە   هەردوو یانەش وەرزی رابردوو لەخولی پلەدوو بەیەكگەیشتوون و ئاشنایەتیان بەرامبەر شێوازی یاریكردنی یەكتر هەیە   یانەی هەلۆش لەدەستپێكدا لەیاریگا و بەردەم هاندەرانی رووبەڕووی یانەی ئاڵتۆن كۆپری دەبێتەوە   یارییەكی تر لەنێوان هەردوو یانەی ئاسۆو ئاشتی دەكرێت   هەر لەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمدا هەڵەبجەی شەهید رووبەڕووی سەیدسادق دەبێتەوە و خانەقین و كۆیە لەیارییەكی تر بەیەكدەگەن   یانەی ئاكرێ كە وەرزی رابردوو بۆ خولی پلەیەك دابەزی دەبێتە میوانی یانەی رزگاری و لەهەفتەی یەكەمی خولەكەدا یانەی خاك چاوەڕوان دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە