کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕی داواكەی میلان بۆ گواستنەوەی ئیبراهیمۆڤیچ ئاشكراكرا

.

08:04 PM - 23/11/2019

 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیتاڵی بڕی یەكەم داوای یانەی میلانی ئاشكراكرد بۆ ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری پێشوی لۆس ئەنجلوس گالاكسی ئەمریكی. 
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی تۆتۆسپۆرتی ئیتاڵی: یەكەم داوای میلان پێكهاتووە لە تەرخانكردنی 6 ملیۆن یۆرۆ بەپێی گرێبەستێك كە ماوەكەی 18 مانگە. 
ئاماژەی بەوەكردووە: ئەوپێشنیارەی میلان زۆر دوورە لەداواكاری ئەو هێرشبەرە سویدیە كە مەرجی بەدەستهێنانی 9 ملیۆن یۆرۆی هەیە لەماوەی یەك وەرز و نیو. 
جێی باسە: راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا دووپاتیانكردەوە: ئیبراهیمۆڤیچ بەڵێنی بە بەرپرسانی میلان داوە كە لەماوەی 20 رۆژدا وەڵامی ئەو پێشنیارەیان بداتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە: هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم ئەو داواكاریانە دەكات كە پێشكەشی كراوە.
لای خۆیەوە پاولۆ ماڵدینی بەرێوەبەری تەكنیكی و زڤۆنمیر بۆبان بەرێوەبەری كەرتی تۆپی پێی یانەكە گڵۆپی سەوزیان لەلایەن ئیلیۆتی خاوەنی یانەی میلان بۆ هەڵكراوە لەبارەی ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ و پەیوەندی تەلەفونیان لەگەڵ ئەو هێرشبەرە ئەنجامداوە تا رازی بكەن بەهاتنی بۆ سان سیرۆ.
پەیوەندیەكانی نێوان بەرپرسانی میلان و مینۆ رایۆلای بەرێوەبەری كارەكانی ئیبرا بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە