کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پرسەنامەیەك ئاراستەی عومەر شێخ موس دەكات

.

10:47 PM - 20/11/2019

بە ناوی یەزدانی مەزن و میهرەبانەوە

برای بەرێزم كاك عومەر شێخموس

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكیی خاتوو(ئەگنێتا) یەکەمین پێشمه‌رگه‌ی بیانی شاخ له‌ریزه‌كانی شۆڕشی نوێ و هاوژینی بەڕێزتانم پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێ دەگەیەنم و لەناخەوە هاوبەشی غەم و ئازارتانم.

لە دەستدانی خاتوو(ئەگنێتا)ی خۆراگر و هاوسۆزی دۆز و خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد، جێگەی غەم و دڵتەنگیمانە.

لە پەروەردگار داواکارم ئۆقرەیی و خۆڕاگرییش بەئێوەی تێکۆشەر و خانەوادە و بنەماڵەكەتان ببەخشێت، گیانی كۆچكردوش بە بەهەشتیی بەرینی شاد بكات.

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیـە راجــعــون


هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە