کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عێراق و بەحرەین بەبێ گۆڵ یەكسانبوون

.

01:37 PM - 20/11/2019

یاریەكانی جەولەی پێنجەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتنە جامی جیهانی 2022 و جامی ئاسیای 2023 دەستی پێكرد  لەیاریەكی كۆمەڵەی سێیەم هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و بەحرەین لەیاریگای عەمانی نێودەوڵەتی لەئوردن بەیەك گەیشتن و یاریەكەشیان بەیەكسان بون و بەبێ گۆڵ كۆتایی هات   لەگێمی یەكەمدا هیچ كام لەهەردوو هەڵبژاردە ئاستێكی وایان پێشكەش نەكرد كە جێگای رەزامەندی هاندەرانیان بێت و ئەو گێمە چۆن دەستی پێكرد بەو شێوەیەش كۆتایی هات   لەگێمی دووەمدا تارادەیەك ئاستی یاریزانانی عێراق باشتر بوو بەبەراورد بەركابەرەكەی و چەند جارێك هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دا   بەڵام سەرجەم هەوڵەكان بێ ئەنجام بوو و لەكۆتایدا یاریەكە بەیەكسان بونی سپی كۆتایی هات   بەو ئەنجامە عێراق خاڵەكانی لەلوتكەی ریزبەندی كردە 11 خاڵ و بەحرەینیش بە9 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە