کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كەمكرایەوە

.

10:28 PM - 19/11/2019

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان كردو بەپێی یاساكەش سلێمانی 14، هەولێر 11، كەركوك 10 و دهۆك 8 كورسیان لە پەرلەمانی داهاتوی عێراق دەبێت
لە پرۆژە یاسا نوێكەدا، ئەنجومەنی نوێنەران ژمارەی پەرلەمانتارەكانی لە 329 پەرلەمانتارەوە بۆ 242 ئەندام كەمكراوەتەوە و بەغدای پایتەختی عێراقیش بە 57 كورسی زۆرترین نوێنەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو دەبێت.
هەر بە بەپێی یاساكە كەمترین نوێنەری پارێزگاكان بەر شاری موسەننا كەوتوە كە تەنها 5 نوێنەریان دەبێت و بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە پارێزگای هەڵەبجە هیچ كورسییەكی بۆ دیاریی نەكراوە و وەك پارێزگا ئاماژەی پێنەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە