کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عێراق و ئێران ئامادەكاری بۆ یاریەكەیان دەكەن

.

03:06 PM - 14/11/2019

 وا بڕیارە ئەمرۆ جەولەی پێنجەمی یاریەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتە جامی جیهانی 2022 و جامی ئاسیای 2023بەرێوە بچێت.
لەیەكێك لەو یاریانەدا لەكۆمەڵەی سێیەم هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئێران لەیاریگای عومانی نێودەوڵەتی روبەروی یەك دەبنەوە، هەڵبژاردەی عێراق بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی وڵاتەكەی لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی جیهان فیفا ناچار كرا لەبری یاریگای بەسرە یاریگایەكی تر هەڵبژێرێت بۆ ئەنجامدانی یاریەكە و یاریگای عومانی نێودەوڵەتی دیاری كرد بۆ میوانداری كردنی ئێران، ئەو هەڵبژاردەیە بەئامادەبوونی سەرجەم یاریزانە بانگهێشتكراوەكان و لەژێر سەرپەرشتی كاتانیچی راهێنەر ئامادەكاریەكانی لەوڵاتی عومان دەستپێكرد بەو ئامانجەی بتوانن 3 خاڵی ئەو یاریە گرنگە لەبەرژەوەندی خۆیان یەكلایی بكەنەوە تا لەرێگەیەوە پارێزگاری لەپێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەكەیان بكەن كە ئێستا بە7 خاڵ لە2 بردنەوە و یەكسان بوونێك و بەجیاوازی گۆڵ لەپێش بەحرەین لەو پێگەیە دەبینرێت.
بەهەمان شێوە هەڵبژاردەی ئێرانیش لەو وڵاتە لەئامادەكاریەكانی بەردەوامە كە هەمان ئامانجی عێراقی هەیە ئەویش بردنەوە و 3 خاڵی یاریەكە، كە ئێستا ئێران بە6 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە لە2 بردنەوە و یەكسان بوونێك، مارك فیلمۆتسی راهێنەری ئێران ئاشكرایكرد: گواستنەوەی یاریەكە لەبەسرەوە بۆ عومان فشارەكانی سەریان كەم دەكاتەوە تا بتوانن قەرەبووی شكستەكەی یاری پێشویان بكەنەوە، كە ئەو هەڵبژاردەیە بەگۆڵێكی بێ وەڵام لەبەرامبەر بەحرەین روبەروی شكست بۆوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە