کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسناڵ جێگرەوەی ئیمری دەستنیشان دەكات

.

01:42 PM - 11/11/2019

لێپرسراوانی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی گفتوگۆكانیان لەگەڵ  لویس ئینریكی بۆ جێگرتنەوەی ئۆنای ئیمری راهێنەر دەستپێكرد   لای خۆیەوە رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی ئاشكرایكرد : رائول سانلیهی بەرێوبەری وەرزشی گەنەرز ئەو ناوانەی دەست نیشانكردووە كە دەبنە جێگرەوەی ئۆنای ئیمری ئەمەش لەدوای ئەو ئەنجامە خراپانەی یانە لەندەنییەكەی پیاتێپەڕدەبێت و لە ئێستادا بۆ پلەی شەشەمی ریزبەندی پریمەرلیگ دابەزیوە   رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە : بەرێوبەری وەرزشی یانەی ئارسناڵ پەیوەندی بە لویس ئینریكی راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا كردووە و باس خواسی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی گەنەرزی لەگەڵدا  تاوتوێی كردووە   شایەنی باسە : ئینریكی بەهۆی نەخۆشی كچەكەیەوە دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو وە لەو كاتەوە ئەركی سەرپەرشتیكردنی هیچ یانە و هەڵبژاردەیەكی لە ئەستۆ نەگرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە