کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە گرنگی بە یاریزانێكی لیڤەركوزن دەدات

.

10:10 AM - 08/11/2019

بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەیەكی كەتەلۆنی ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئێستادا  هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانێكی یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی.
 لای خۆیەوە رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردۆتەوە: یانەی بەرشەلۆنە دوێنێ لەیاریگای بای ئەرینا و لە میانی یاری یانەی بایەرلیڤەركوزن و ئەتلەتیكۆ مەدرید لە نزیكەوە چاودێریی كای هاڤیرتزی بەهرەمەندی تەمەن 20ساڵی ئەو یانە ئەڵمانییەی  كردووە.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە: كە ئەركی یانە كەتەلۆنیەكە لەبەدەستهێنانی تواناكانی كای هاڤێرتز ئاسان نابێت بەو پێەی لە ئێستادا هەریەك لە یانەكانی بایرن میونشنی ئەڵمانی و مانچستەریونایتدی ئینگلیزی ركابەری گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەكەن.
لای خۆشیەوە یانە ئەڵمانیەكە ئەوەی راگەیاندووە: بەكەمتر لە بڕی 100ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانەی نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە