کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن گفتوگۆكانی لەگەڵ راهێنەرە نوێیەكەی دەستپێدەكات

.

04:13 PM - 07/11/2019

 وا بڕیارە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گفتوگۆكانی لەگەڵ راهێنەرە پێشبینی كراوەكەی لەهەفتەكانی داهاتوو دەستپێبكات.
لەئێستادا هانس فلیك بەشێوەیەكی كاتی سەرپەرشتی بایرن میونشن دەكات لەجێگای نیكۆ كۆڤاچی راهێنەری كرواتی كە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی یانەكەوە یەك شەممەی رابردوو لەپۆستەكەی دوورخرایەوە.
بەپێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی بێڵد سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویكردۆتەوە: لەچەند سەعاتی رابردودا بەرپرسانی یانە باڤاریەكە بەكردار گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئارسین ڤینگەری راهێنەری فەرەنسی دەستپێكردووە لەپێناو گەیشتنە رێككەوتن لەبارەی وەرگرتنی ئەو ئەركە لەداهاتوودا.
رۆژنامەكە دەڵێت: كارگێڕی بایرن میونشن لەگەڵ ڤینگەر رێككەوتون لەدوای یاریەكەیان لەبەرامبەر بوروسیادۆرتمۆند لەشەممەی داهاتوو لەهەفتەی 11ی بۆندس لیگای ئەڵمانی كۆببنەوە.
لای خۆیەوە ئارسن ڤینگەر لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنی ویستی خۆی نیشاندابوو بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی بایرن میونشن و كاتێك وتی: بەدڵنیاییەوە ئەوەم دەوێت و ئارەزووی گەرانەوە دەكەم بۆ جیهانی راهێنەرایەتی ئەو راهێنەرە فەرەنسیە تەمەن 70 ساڵە لەدوای رۆیشتنی لەئارسناڵ لەهاوینی ساڵی 2018 هیچ پۆستێكی وەرنەگرتووە دوای ئەوەی 22 ساڵ لەگەنەرز كاری كرد.
جێی باسە یانەی بایرن میونشن لەیەكەم یاریدا لەژێر سەرپەرشتی فلیك لەبەرامبەر ئۆڵیمپیاكۆسی یۆنانی لەچامپیۆنس لیگ بە2 گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی تۆماركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە