کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵەتیكۆمەدرید لەبەرامبەر لیڤەركوزن روبەروی شكست بۆوە

.

04:00 PM - 07/11/2019

لەیاریەكی كۆمەڵەی چوارەم لەجەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی بەشێوەیەكی چاوەروان نەكراو شكستی بەیانەی ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی هێنا و یاریەكەی بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێ بردەوە.
یاریەكە لەیاریگای بای ئەرێنای تایبەت بەیانە ئەڵمانیەكە بەرێوەچوو، یاریزانانی رۆخی بلانكۆس بەئاستێكی خراپەوە دەركەوتن و ئەوەش وای كرد یانەی خاوەن یاریگا سوود لەخراپی ئاستی یانەی میوان وەربگرێت و لەگێمی یەكەمدا بەگۆڵێك پێش بكەون  گۆڵەكەش بەهەڵەی تۆماس بارتی یاریزانی ئەتڵەتیكۆ تۆماركرا.
لەگێمی دووەمیشدا ئاستی یانە ئەڵمانیەكە باشتر بوو لەدەقیقەی 55 كیڤن فۆلاند گۆڵی دووەمی تۆماركرد و ئەوەندەی تر ئەركی یانە ئیسپانیەكەی بۆ گەرانەوە قورس كرد.
لەدەقیقەی 84 ناوبژیوان بەكارتی سور نادیم ئەمیری یاریزانی لیڤەركوزنی كردە دەرەوە و یانەی میوانیش لەدەقیقەی 94 دا توانیان گۆڵێك لەرێگەی ئەلڤارۆ مۆراتا تۆمار بكەن بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ رزگار بوون لە شكست و لەكۆتاییدا یاریەكە بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بەسودی بایەرلیڤەكوزن یەكلایی بۆوە.
بەو ئەنجامەش ئەتڵەتیكۆمەدرید كە روبەروی یەكەم شكست بۆوە لە7 خاڵ و لەپلەی دووەم مایەوە و گەیشتنی بۆ قۆناغی داهاتوو دواكەوت، لیڤەركوزنیش یەكەم 3 خاڵی كۆكردەوە و پلەی چوارەمی گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە