کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەسەن نوری وەك سەرۆكی یانەی بابان دەست بەكار بوو

.

01:36 PM - 04/11/2019

دوای جیابونەوەیان لە یانەی وەرزشی سەرچنار و وەرگرتنی مۆڵەت لە حكومەتی هەرێمی كوردستان   بە شێوەیەكی رەسمی تیپی بابان وەك یانەی وەرزشی ناسێنرا   لەیەكەم دانیشتنیشیاندا حەسەن نوری وەك سەرۆكی یانە دەستنیشاكرا و ناوبراو دەستبەكار بوو   یانەی بابان كە لە رابردوو یەكێك بوە لە تیپە دێرینەكانی شاری سلێمانی و لەسەر ئاستی كوردستانیش وەك ناوەندێ‌ بوە بۆ پێگەیاندنی یاریزان   هەربۆیە لەمەودا لە چالاكیە وەرزشیەكان وەك یانە بەشداری دەكەن   لەلێداوانێكیشیدا بۆ گەلی كوردستان حەسەن نوری سەرۆكی یانەی بابان رایگەیاند: كە هەوڵدەدەن یانەكە دەستپێكێكی باشی هەبێت و لە ئاست داخوازی وەرزشكاراندا بێت .

Ir1Kdo6ogY0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە