کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤالانسیا و سیڤیلیە بەگۆڵێك یەكسان بوون

.

03:36 PM - 31/10/2019

 لەیاری لوتكەی هەفتەی 11ی لالیگای ئیسپانی هەردوو یانەی ڤالانسیا و سیڤیلیە لەیاریگای مێستایە بەیەك گەیشتن، لەگێمی یەكەمدا هێرشبەرانی هەردوو یانە چەندین جار مەترسیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر دروست كرد، بەڵام تۆڕی گۆڵەكان بەخاوێنی مانەوە و ئەو گێمە چۆن دەستیپێكرد بەو شێوەیەش كۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا یاریەكە ئاستێكی بەرزتری بەخۆوە بینی و سەرەتا و لەدەقیقەی 48 لۆكاس ئۆكام بۆس گۆڵێكی بۆ سیڤیلیە تۆماركرد و یانەكەی پێشخست، دوای ئەوە یاریزانانی ڤالانسیا بەهەموو هێزێكی خۆیان فشاریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان تا لەدەقیقەی 81 رۆبین سۆرینۆ گۆڵێكی تۆماركرد و ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە و یاریەكەی گەراندەوە خاڵی سەرەتا.
ئەو ئەنجامە تا فیكەی كۆتایی ناوبژیوان بەردەوام بوو، یاریەكە بەیەكسان بوون بەگۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات، بەو ئەنجامە ڤالانسیا بە14 خاڵ لەپلەی 14دەبینرێت، هەرچی سیڤیلیەیە 20 خاڵی هەیە لەپلەی چوارەمی ریزبەندی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە