کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهای لیرەی توركی دابەزی

.

10:17 PM - 30/10/2019

دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر توركیادا سەپاند، بەهای لیرە لەبەرامبەر دۆلار‌و دراوە بیانیەكانی تر دابەزینی بەخۆوەبینی.
بەگوێرەی مامەڵەی بازاڕە داراییەكان، بەهای لیرەی توركی زیاتر لەسەدا سفر پۆینت 3 دابەزی‌و لە ئێستادا یەك دۆلار بە 5 لیرە‌و 75 قڕوش مامەڵەی پێوە دەكرێت.
دابەزینی بەهای لیرەش دوای ئەوەش هات، كە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لەسەر بنەمای هێرشەكانی ئەنكەرە بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای سزادانی توركیای پەسەندكرد.
سزاكانی ئەمریكاش هەردوو وەزیری بەرگری‌و دارایی توركیا‌و ئەو دامەزراوانەی مامەڵە لەگەڵ هێزە سەربازییەكانی توركیا دەكەن، دەگرێتەوە، هەروەها فرۆشتنی چەكی ئەمریكی بە توركیا قەدەغە دەكرێت‌و باج لەسەر هاوردەكردنی ئاسن‌و پۆڵای توركیاش بۆ لەسەدا 50 بەرزدەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە