کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سندوقی نەختی نێودەوڵەتی هۆكاری خۆپیشاندانەكانی ئاشكراكرد

.

04:17 PM - 29/10/2019

جیهاد ئەزعور بەرێوەبەری سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و ئاسیا رایگەیاند: بێكاری‌و لاوازی گەشەی ئابووری، بزوێنەری سەرهەڵدانی ئەو خۆپێشاندانەن كە لە عیراق‌و لوبنان‌و بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی سەریهەڵداوە‌و داوای نەهێشتنی گەندەڵی‌و باشكردنی دۆخی ئابووری دەكەن.
راشیگەیاند: گەشەی ئابووری لە وڵاتانی ناوچەكە لە ئاستی پێویستدا نیە، تاوەكو بتوانێت گرفتی بێكاری‌و زۆرینەی قەیرانەكان چارەسەر بكات، هۆكاری خراپی ئەو دۆخەش بۆ ئاڵۆزییە سیاسیەكانی ناوچەكە دەگەڕێتەوە.

jk6FJ8UkS1Q

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە