کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا: پارێزگاری لە بیرە نەوتەكانی سوریا دەكەین

.

03:50 PM - 29/10/2019

وەزیری بەرگری ئەمریكا دەڵێت: ئامانجی بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، پارێزگاریكردنە لە بیرە نەوتیەكان‌و بەرپرسێكی روسیاش رایدەگەیەنێت: دەبێت كێڵگە نەوتەكانی رۆژهەڵاتی سوریا لەژێر دەستی حكومەتی سوریا بێت.
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزەكانی ئەمریكا بەرەنگاری هەموو ئەو لایانانە دەبنەوە  كە دەیانەوێت دەست بەسەر كێڵگە نەوتیەكانی سوریادا بگرن، ناشهێڵن بكەوێتە ژێر دەستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش‌و ئەو گروپە چەكدارانەی كە لەلایەن روسیاو سوریاوە پاڵپشتی دەكرێن.
هاوكات ئەلكسەندەر لاڤرنتیڤ نێردەی تایبەتی سەرۆكی روسیا بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند: دەبێت كێڵگە نەوتەكانی رۆژهەڵاتی سوریا لەژێر دەستی حكومەتی سوریا بێت‌و رێگە نادەن هیچ لایەن‌و وڵاتێك مامەڵەی پێوە بكات.
سەبارەت بەكشانەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەسەر سنوورەكان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: ئەو هێزانە لە سنوورەكانی باكووری سوریا لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا دەكشێنەوە بەگوێرەی رێككەوتنەكە، ئەمەش لە كاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە: سوپای ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی سوریا دەمێنێتەوە بۆ پارێزگاریكردن لە كێڵگە نەوتییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی فورات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە