.
01:35 PM - 24/10/2019
ھەڤاڵانمان لە پارتی دیموكراتی پێشكهوتنخوازی كورد له سوریا
بەڕێزان خانەوادەی مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش
بەداخ و خەمێکی قوڵەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوڕێ و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال عەبدولحەمید دەروێش سکرتێری پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا -مان پێگەیشت.
مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش سیاسەتمەدار و سەرکردەیەکی قاڵبوی خەبات و کوردایەتی بوو کە زیاتر لە نیوسەدە پشودرێژانە بەردەوام بوو لەداکۆکیکردن لە بەدیھێنانی مافەکانی گەلەکەی و لەسەر یەک رێگای راستی نەتەوەیی بەردەوام بوو لە خزمەتکردن.
لە خەباتی سەختی کوردایەتی وشاخیشدا ھاوکارو پشتوپەنای یەکێتیی و شۆڕشگێڕانی بوو کە ئەم رۆڵە جوامێرانەیە لەویژادانی ھەمووماندا بە زیندویی دەمێنێتەوە.
بۆ ئەو کۆستە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێ رادەگەیەنین و بەشدارین لەخەم و پەژارەتان
روحی مامۆستای کۆچکردووش شادبێت
براتان
بافڵ تاڵەبانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە