.
11:33 AM - 24/10/2019
به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه، ئه‌مڕۆ تێكۆشه‌ری نیو سه‌ده خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژئاوا و سكرتێری حزبی پێشكه‌وتنخوازی كورد له سوریا، مامۆستا حه‌مید ده‌روێش، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه ژیانئاوایی لێكردین.
مامۆستا حه‌مید ده‌روێش تێكۆشه‌ر و سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی پشوودرێژ و ژێر و دووربین بوو. زیاتر له نیو سه‌ده ووچانی نه‌داو له هه‌موو وێستگه‌كانی ژیانی سیاسی خۆیدا، خه‌باتی ده‌كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان له ڕۆژئاوا به رێگاچاره‌ی دیموكراسی و گفتوگۆ.
سه‌ركرده‌یه‌كی ئاشتیخواز بوو، هه‌میشه خوازیاری پێكه‌وه‌ژیان‌و ته‌بایی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا‌و ڕۆژئاوای كوردستان بوو.
سه‌رباری خه‌باتی بێووچان بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی رۆژئاوا، په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و حیزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شه‌كانی تری كوردستان هه‌بوو. پێویسته به‌وپه‌ری وه‌فادارییه‌وه، ئاماژه به په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ی مامۆستا حه‌مید ده‌روێش بده‌ین له‌گه‌ڵ ڕابه‌رو سه‌رۆكی كۆچكردوومان (مام جه‌لال) و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا. هاوكاری مامۆستا حه‌مید ده‌روێش‌و پارته‌كه‌ی بۆ یه‌كێتی، له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندن و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ دا، هه‌رگیز له ویژدان و بیره‌وه‌ری هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی دا له‌بیر ناكرێ.
به‌داخه‌وه مه‌رگ بواری مامۆستا حه‌مید ده‌روێشی نه‌دا، له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ڕۆژئاوای كوردستاندا، درێژه به‌خه‌بات بدات و رۆڵی سه‌نگینی خۆی بگێڕێ له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و ته‌بایی نێوان هێزه سیاسیه‌كانی رۆژئاوای كوردستاندا.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری مامۆستا حه‌مید ده‌روێش‌و هه‌موو هه‌ڤاڵانمان له پارتی پێكه‌وتنخوازی كورد له سوریا و گه‌لی كوردستان له ڕۆژئاوا ده‌كه‌ین، ئه‌م خه‌مه به خه‌می قووڵی خۆمان و ته‌واوی تێكۆشه‌ران‌و دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ده‌زانین.
رۆحی مامۆستا حه‌مید ده‌روێش و هه‌موو شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌مان شاد بێت.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
24/10/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە