کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەبدولمەهدی: مووچەی پلە باڵاكان بۆ نیوە كەمدەكرێتەوە

.

06:21 PM - 23/10/2019

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: مووچەی پلە بەرپرسان‌و پلە باڵاكان بۆ نیوە كەم دەكرێتەوە، بەجۆرێك كە نابێت كۆی مووچە‌و دەرماڵەی هیچ كەسێك لە 10 ملیۆن دینار زیاتر بێت.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كۆمەڵێك چاكسازی بەپەلەی راگەیاند ‌و تەئكیدیكردەوە: كە سبەینێش پەیامێك ئاراستەی گەلانی عیراق دەكات، سەبارەت بە بارودۆخی عیراق‌و ئەو چاكسازیانەی بەنیازن ئەنجامی بدەن.
سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەكەدا تەئكیدیكردۆتەوە: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ دانیشتنی پەرلەماندا گۆڕانكاریی وەزاری دەكەن كە دوور بێت لە پشك پكشێنە.
هەروەها بەلایەوە گرنگە كە ئەنجومەنی باڵای داد (دادگایەكی ناوەندی بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی) دابنێت ‌و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران بكات‌و دۆسیەكان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات، بەتایبەت ئەوانەی پارەی پرۆژە گەورەكانی تێدا دزراوە.
وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە: مووچەی هەرسێ سەرۆكایەتیەكە‌و وەزیران ‌و پەرلەمانتاران‌و پلە تایبەتەكان تاوەكو پلە چوار بۆ نیوەی ئێستا كەمدەكرێتەوە، بەجۆرێك كە مووچەكانیان بە دەرماڵەوە لە مانگێكدا لە 10 ملیۆن دینار تێپەڕ نەكات، ئەو پارەیەش كە لە كەمكردنەوەی مووچەی بەرپرسان دەمێنێتەوە، بۆ دامەزراندنی سندوقی بیمەی كۆمەڵایەتی تەرخان دەكرێت تا هیچ عێراقییەكان لەژێر هێڵی هەژاریدا نەمێنێتەوە، پارەكەش بەبڕی 130 هەزار دیناری مانگانە دەدرێت بەو كەسانە یان ئەو خێزانانەی كە هیچ داهاتێكیان نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە