کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێڵی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان عیراق و ئەمریكا دەكرێتەوە

.

08:54 PM - 15/10/2019

وەزیری گواستنەوەی عیراق رایدەگەیەنێت، دڵنیاییان داوەتە جێًگری باڵیۆزی ئەمریكا بۆ كردنەوەی هێڵی ئاسمانی راستەوخۆی  نێوان عیراق‌و ئەمریكا.
(عەبدوڵا لعێبی) وەزیری گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ (براین میكڤیترز) جێگری باڵیۆزی ئەمریكا، تاووتۆی بەهێزكردن‌و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردوەو تەئكیدیان لە كردنەوەی هێڵی ئاسمانی راستەوخۆ لەنێوان بەغداو واشنتۆن كردۆتەوە، تاوەكو كەرتی گواستنەوەی هەردوولا گەشەی زیاتر بكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كردنەوەی ئەو هێڵە ئاسمانیە خزمەتێكی زۆری دەبێت بۆ هاووڵاتیانی عیراق لە ئەمریكا، بۆ ئەو مەبەستەش هێڵی ئاسمانی عیراق گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای (بۆینگ)ی ئەمریكی كردووە.
وەزیری گواستنەوەی عیراق تەئكیدكردۆتەوە، كە بەغدا گرەنتی ئەمنی داوەتە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئەمریكا‌و ئامادەن هەموو مەرج‌و پێوەرە ئەمنیەكان جێبەجێبكەن كە لە بواری فڕۆكەوانیدا دانراوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە