کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا بەتوندی وەڵامی هەڕەشەكانی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەداتەوە

.

01:13 PM - 12/10/2019

 وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند وڵاتەكەی بەرپەرچی  هەر هەنگاوێك دەداتەوە كە دژ بە هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بنرێن وەك ئەو وەسفیكردووە ، ئاژانسی رۆیتەرز بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی توركیای بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا رایگەیاندووە توركیا لەجەنگدایە لەگەڵ ئەو رێكخراوە تیرۆریستیانەی هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی نەتەوەییەكەی بۆیە نابێت كەس گومانی هەبێت كە ئێمە بەرپەرچی هەر هەنگاوێك دەدەینەوە دژ بەو هەوڵانە بنرێن.
ئەو بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەك وەڵامێك دێت بۆ لێدوانی وەزیری گەنجینەی ئەمریكا كە ئاماژەی بەوەكردبوو وەزارەتەكەی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە سەرپشككراوە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە