کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باندێكی دزینی نەوت لە دهۆك دەستگیركران

.

06:14 PM - 08/10/2019


لە دهۆك باندێكی پێنج كەسی لەسەر دزین‌و بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستگیركران.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی سایتی (puk)میدیا بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ باندێكی پێنج كەسی لەسنووری پارێزگای دهۆك دەستگیركراون، كە سەرقاڵی كونكردن‌و دزینی نەوت بوون لە بۆری سەرەكی نەوتی هەرێمی كوردستان.
هاوكات هێزە ئەمنییەكانی دهۆك، لە بەنزینخانەیەكی نزیك دووڕیانی كواشێی سەر بە قەزای سێمێل، ئەو باندەیان دەستگیركردووە كە خەریكی دزینی نەوت بوون لە بۆری سەرەكی نەوتی هەرێمی كوردستان- توركیا‌و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.
هەرچەندە ئەمەش دووەم حاڵەتی دزینی نەوتە كە لەسنووری پارێزگای دهۆك تۆمار دەكرێت، بەڵام پێشتریش لەسنووری پارێزگای هەولێر چەند جارێك بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان كونكراوە‌و نەوتی لێدزراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە