کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی: هەر لادانێك لەبارەی رێكەوتنەكانی كەركوك قبوڵكراو نیە

.

02:42 PM - 04/10/2019

لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری هەرێم، لە پەیامێكدا دەڵێت: یەكێتییەكی نوێ و پتەو، كە بتوانێت لە كوردستاندا نوێنەرایەتی سەرمایە سیاسییەكەی مام جەلال بكات، یەكێتییەكی جەماوەرییە كە پەیوەندییەكی هاوسەنگی لەگەڵ پارتە سیاسییەكاندا دەبێت، و پێویستە لە دەسەڵاتدا، لە حكومەت و پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمدا، شەریك بێت نەك بەشدار، تەنها یەكێتییەكی شەریك لە دەسەڵاتدا، دەتوانێت ئۆباڵی حوكمڕانییەكی تەندروست و شایستە بە خەڵكی كوردستان، بگرێتە ئەستۆ، تەنها رێگەش بۆ بەردەوامبوونی یەكێتیی لە كایەی حوكمڕانیدا، پێویستە لێرەوە بێت.
دەشڵێت: هەر دەسەڵاتێك كەمتر لە پێگەی تاكی كورد، بە تاكی كورد رەوا ببینێت، هەر پرۆژەیەك كە جێبەجێ نەكرێت، هەر گوند و شارۆچكە و شارێك كە لە داهات و بنیادناندا، پەراوێز بخرێت، ئەوا ئەو دەسەڵات و سیاسەتە، لە زۆنی سەوز رەتدەكرێتەوە.
لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشكردووە: كە كاتی ئەوە هاتووە یەكێتیی نیشتمانیی، پشتبەستوو بە رێبازی مام جەلال و شەهیدەكانی، هاوسەنگی لە دەسەڵات و شەراكەت لە بڕیار و بنیادناندا بچەسپێنێت، و بەكەمتر لە دابینكردنی مافەكانی خەڵك رازی نەبێت و دڵنیاش بن رازیی نابێت. 
لەبارەی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانیشەوە دەڵَێت: هەر لادانێك لە رێككەوتنە كوردستانی و عێراقییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەركوك، و هەر رێگرییەكی ناوخۆیی‌ لە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك، پێچەوانەی رێبازی مام جەلالە و دژی بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكە و پێویستە رێگەی پێنەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە