کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی پیرە بە سەرۆكایەتی وەفدێك سەردانی پارێزگاری نوێی هەولێری كرد

.

10:30 PM - 02/10/2019

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی بە هاوڕێیەتی هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی ی،ن،ك و دكتۆر یوسف گۆران وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا لە شاری هەولێر سەردانی فرسەت سۆفی پارێزگاری نوێی هەولێریان كرد و لە دیدارێكدا وێڕای پیرۆزبایی، سەعدی ئەحمەد پیرە هیوای خواست فرسەت سۆفی وەك پارێزگاری نوێی هەولێر لە كار و بەرنامەكانی داهاتووی بۆ خزمەتگەیاندن بە چین و توێژە جیاوازەكانی خەڵكی هەولێر و دەوروبەری بەهەموو قەزاو ناحیەكانەوە سەركەتووبێت. داواشیكرد كە پارێزگاری هەولێر وەك پارێزگاری هەموو هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر كاربكات و بەیەك چاو سەیری سەرجەم دانیشتوانی ناوچە جیاوازەكان بكات، هەر لەو دیدارەدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئامادەیی هەموو كارئاسانی و هەماهەنگی و پشتیوانییەكی بۆ پارێزگاری نوێی هەولێر نیشاندا.

330192102019_iuiu8.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە