کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەراسیمی چلەی تێكۆشەری كۆچكردوو نەوزاد رەحمان بەڕێوەچوو

.

06:46 PM - 22/09/2019



رێورەسمی چلەی تێكۆشەری كۆچكردوو نەوزاد ڕەحمان، زیندانی سیاسی و ئەندامی كۆمیتەی 4 ڕیكخستنی ی.ن.ك بە ئامادەبوونی حاكم قادر حەمەجان كارگێری مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەك لە هاوڕێ و كەسوكارەكەی لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی بەرێوەچوو.
 لە رێورەسمەكەدا حاكم قادر حمە جان كارگێری مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك وتاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێشكەش كردو باسی لە خەبات وتێكۆشانی نەوزاد ڕەحمان وبنەماڵە تێكۆشەرەكەی كرد، كە چۆن ئازایانەو جوامێرانە بە خەباتی ڕیكخستن ونهێنی ڕۆژانێك تێكۆشاون بۆ یەكێتی و كوردستانەكەیان.
 نەوزاد ڕەحمان ساڵی 1969 لە گوندی گڕگاشە لە دایك بوەو ساڵی 1984پەیوەندی دەكات بە ڕێكخستنەكانی ی.ن.ك ەوەو  بەشداری چەندین چالاكی و كاری ڕیكخستنی كردووە بەردەوامبوە  تاڕۆژی ماڵئاوای كردنی كە لە 12-8-2019 .

vYQlWxt2dLA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە