کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەڕەشە لەمێشكی هەرزەكاران دەكات

.

05:37 PM - 13/09/2019



بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان زیاتر لە سێ سەعات لەرۆژێكدا هەڕەشە لەمێشكی هەرزەكاران دەكات و زیانیان پێ دەگەیەنێت.
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردەوە تیمێكی توێژینەوەی زانكۆی جۆنز هۆبكینز لەناوچەی بالتیمۆر لێكۆڵینەوەیەكیان كردووە لەبارەی زیانەكانی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و بۆیان دەركەوتووە ئەو هەرزەكارانەی زیاتر لە سێ سەعات لەرۆژێكدا لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەسەردەبەن ئەوا زیاتر تووشی مەترسی كێشە تەندروستیەكانی مێشك دەبنەوە.
زانایان بۆیان دەركەوت ئەو هەرزەكارانەی زیاتر لە سێ سەعاتیان بەسەربردووە لەبەكارهێنانی فەیسبووك و ئنستگرام و تویتەر زیاتر رووبەڕووی هەستكردن بەنیگەرانی و خەمۆكی و هەستكردن بە دابڕان بوون و هەروەها ئەو هەرزەكارانە زیاتر توندوتیژتر دەركەوتوون بەرامبەر كەسانی بەرامبەر و رەفتاریان دژی كۆمەڵگا كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە