.
06:24 PM - 04/09/2019
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (4/9/2019) به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی‌و ئاماده‌بوونی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د صالح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له سلێمانی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق‌و ناوچه‌كه، هه‌ڵسه‌نگاندنی كاروباری حزبی و رێكخراوه‌یی، به‌تایبه‌تی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی تاوتوێكران.
له‌باره‌ی چواره‌مین كۆنگره‌وه، جه‌ختكرایه‌وه: كه ئاماده‌كاری پێویست له‌ماوه‌ی دیاریكراودا، ته‌واو بكرێ، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دا، كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌و پێشنیاز و رێوشوێنانه‌ی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی هه‌ڤاڵانه له‌ئارادان، تاوتوێ ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كاروباری حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵسه‌نگێنرا، له‌مرووه‌وه، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ناوه‌رۆكی رێكه‌وتنی سیاسی نێوان یه‌كێتی و پارتی و كارنامه‌ی حكومه‌ت.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌پێویستی ده‌زانێت، بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره لیستێكی هاوبه‌شی كوردستانی، به‌به‌شداری لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق پێكبهێنرێت، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان، كه بڕیاره له (1)ی نیسانی ساڵی داهاتوو به‌رێوه‌بچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە