کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاژەڵی كەركەدەن یەكێكە لەو ئاژەڵانەی هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە

.

07:49 PM - 14/05/2019

ئاژەڵەكانی جۆری كەركەدەن كە زێدی سەرەكییان كیشوەری ئەفریكایە , روبەڕوی راوكردنی نایاسایی و لەناوچوون بوونەتەوە , پسپۆڕانی بواری ژینگەییش ئاماژە بە مەترسی لەناوچوونی ئەو جۆرە ئاژەڵە دەكەن و بەدوای  دۆزینەوەی رێگەیەكن بۆ رێگریكردن لەراوكردنیان بەشێوەیەكی نایاسایی.
دكتۆر شۆن بیفیرلی پزیشكێكی ڤێتێرنەرییە و لەبارەی دۆزینەوەی رێگەیەك بۆ پاراستنی كەركەدەنەكان دەڵێت پێویستە لەرێگەی بێ هۆشكردنەوە پشكنینی پزیشكی بۆ باری تەندروستی ئاژەڵەكانی جۆری كەركەدەن بە بەردەوامی بكرێت.دەشڵێت: هەندێكجار دەرمانەكانی بێ هۆشكردن زیانی تەندروستی بۆ ئاژەڵەكان دەبێ ، وەك دروستبوونی كێشە لەكۆئەندامی هەناسە و دڵیدا. هەربۆیە دەبێ بەووریاوە چاودێری باری تەندروستییان بكرێت.ئەو پزیشكە ڤێتێرنەرییە لەگەڵ چەند پزیشكێكی هاوڕێی پرۆژەیەكیان دەستپێكردووە بۆ پارێزگاریكردن لەكەركەدەنەكان، ئەوەش لەرێگەی ژەهراویكردن و تیشكداركردنی شاخی كەركەدەنەكان تا راوچییەكان سودی لێوەرنەگرن و لەرێگەی تیشكدەرییەكەشەوە  لەرێگەی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان رێگری لەئاودیوكردنیا بكرێت لەنێو سنورەكانەوە. دەشڵێن"بەكارهێنانی ئەو تێكەڵەیە لەماددەی ژەهر و تیشكدەر لەشاخی كەركەدەنەكە، رێگری دەبێت بۆ بەكارهێنانی وەك خشڵ و بەوەش راوكردنیان كەمتر دەكاتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە