کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سریلانكا تۆرە كۆمەڵایەنتییەكان داخرا

.

01:54 PM - 13/05/2019

حكومەتی سریلانكا بەتۆمەتی هاندانی خەڵك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بۆ هێرشكردنە سەر مسوڵمانەكانی ئەو وڵاتە جارێكی تر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبووك و وەتسئەپی داخست،لێپرسراوانی ئەو وڵاتەش ئاماژە بەوە دەكەن، گروپێكی توندڕەو پیلانیان بۆ هێرشكردنە سەر موسڵمانان داناوە و پۆلیسیش بەدوایاندا دەگەڕێت و هەوڵی دەستگیركردنیان دەدات.
بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی سریلانكا ژمارەیەك سریلانكی لە شارۆچكەی چیلاو هێرشیانكردۆتە سەر ئەو فرۆشگایانەی خاوەنەكانیان موسڵمانن، هاوكات كەسێكیشیان بەتۆمەتی هاندانی خەڵك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بۆ ئەو هێرشانە دەستگیركردووە و بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكەش لە رۆژئاوای وڵاتەكە رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتۆتەبەر.
دروستبوونی گرژی لەنێوان موسڵمان و مەسیحییەكانی سریلانكا دوای ئەوەی دێت بەهۆی زنجیرە تەقینەوەكانەوە كە لە 21ی نیساندا چەند كڵێساو هۆتێلێكیان كردە ئامانج، بەلایەنی كەمەوە 258 كەس گیانیان لەدەستدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە