کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گوڵاڵە: بۆ مبێكی چێندراو بەكاروانێكی هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقیەوە

.

02:33 PM - 05/09/2017

لەسنووری ناحیەی گوڵاڵە بۆمبێكی چێندراو بەكاروانێكی هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقیەوە و سێ پێشمەرگە برینداربوون.
رائید سمكۆ عەلی بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی كۆكسی سەر بە قەزای كفری بەگەلی كورستانی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەدەشتی تبج لەنزیك گوندی باییزەی سەر بەناحیەی گوڵاڵە بۆمبێكی چێندراو بەكاروانێكی هێزەكانی لیوای 120ی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژاری ئاسایش لە كەلار كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە