کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئایا دەتەوێت لە چەوریە زیانبەخشەكانی ناو بۆرییەكانی خوێن رزگارت بێت ؟

.

12:21 PM - 17/02/2017

زۆرینەمان بە دەست بەرزی رێژەی چەورییەكانەوە دەناڵێنین و بۆتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین نەخۆشی، هەموانیش بە دوای ئەو رێگایانەدا دەگەڕێین كە دەبنە هۆی كەمكردنەوە و نەهێشتنی ئەو چەوریە زیانبەخشانە و ژیانێكی ئارام و تەندروست، چونكە چەورییەكان بە تایبەت چەوری ناو بۆریەكانی خوێن زۆر مەترسیدارن و دەبنە هۆی جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەكانی تری دڵ و سوڕی خوێن.
بۆ رزگاربوونت لەم چەوریانە چەند خۆراكێك هەن كە بە شێوەیەكی ئاسایی دەتوانین لە ژیانی رۆژانەماندا بەكاریان بێنین و  لەو كێشە تەندروستیانە رزگارمان بكات.

1- چای سەوز

2- جۆی هاڕاو ( شۆڤان)

3- بادەم ( بە تایبەت بەیانیان بەر لە نان خواردن)

4- پاقلەمەنییەكان ( بەزالیا، نیسك، پاقلە)

5- ئاڤۆگادۆ ( میوەیەكی ئەمریكییە و لە هەندێ‌ دوكان و ماركێتەكاندا بە ئامادەكراوی هەیە)

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە