.
02:01 PM - 24/04/2024
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکوشەر و کەسایەتی دیاری دەڤەری کۆیە و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال هەڤاڵ ( مامۆستا عەلی حەوێز ) یان لە کۆیە بەسەر کردەوە .
لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵ عەلی حەوێز یان پرسی و هیوای تەندروست باشیان بۆخواست ؛ مەکتەبی سکرتارییەت رۆڵ و خزمەتەکانی مامۆستا عەلی حەوێز بەرز دەنرخێنن لە خزمەتکردنی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کورد کە وەک تێکۆشەرە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ بەشێک بووە لە خەباتی کوردایەتی و هەر لە تافی لاوێتیەوە بە وەرەی بەرزی کوردایەتی لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کاروانی خزمەت درێژە پێدەدات و لەخەبات بەردەوام دەبێت، هاوکات بەشدارو کەسایەتییەکی کاریگەری ناو بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان بووە کە یەکێتی هەمیشە بە رێزەوە لەم مێژووە زێڕینەی ژیانی مامۆستا عەلی حەوێز دەڕوانێت .
لەبەرامبەردا مامۆستا عەلی حەوێز دەست خۆشی و سوپاسی مەکتەبی سکرتارییەتی کرد لە بەرامبەر سەردان و بەسەرکردنەوەی تێکۆشەرەکانی گەلی کورد و ئاوڕ دانەوەی زیاتر لە خەبات و ماندووبوونیان کەئەمە سورترمان دەکات ، تائەو تەمەنەی ماوە وەک پێشمەرگەیەکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان خزمەتی گەل و یەکێتی دەکات .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە