.
11:01 AM - 24/04/2024
ئەمڕۆ، بەرپرسی نوسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق گۆڕدرا.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق - لقی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، مەڕوان محەمەد ساڵحی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر کە لە شوێنی حەیدەر محەمەد دەستبەکار بووە.
باسی لەوەش کردووە، ئەم ڕاسپاردنە لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی و گرەنتیدان و دەستەبەرکردنی هاوسەنگی کارەکان لە نێوان کارگێڕی و بەرپرسانی هۆبەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکە ئەنجامدرا، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ١٠ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە