کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

.

09:51 AM - 24/04/2024

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبیتەوەو سێ تەوەر تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتێک لەبارەی خەرجی و داهاتەکان و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان پێشکەشدەکات کە حکومەتی فیدڕاڵ داوایدەکات.

هەروەها، لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە پڕۆژەی هەژماری من تایبەت بە تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

هەروەها لەتەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا ، باس لە رێککارەکانی گەڕاندنەوەی پێشینەکان و ئاسانکارییەکان بۆ ئەو پڕۆسەیە دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە