.
06:10 PM - 21/04/2024
ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا رایگەیاند، عیراق لەهەفتەی ڕابردوودا رۆژانە زیاتر لە 308 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریكا كردووەو بەراورد بە هەفتەی پێشوتر 166 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردووە.
ئیدارەی وزەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمریكا لە هەفتەی ڕابردوودا بەتێكڕا ڕۆژانە 4 ملیۆنو 832 هەزار بەرمیل نەوتی لە هەشت وڵات كڕیووە، بەراورد بەهەفتەی پێشتر كە 5 ملیۆن و 97 هەزار بەرمیل نەوت بووە بڕی 265 هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمیكردووە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، عیراق لەهەفتەی ڕابردوودا رۆژانە زیاتر لە 308 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریكا كردووەو بەراورد بە هەفتەی پێشتر كە 142 هەزار بەرمیل بووە، بڕی 166 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردووەو لەدوای كەنەدا لەپلەی دووەمی ئەو وڵاتانەدا هاتووە كە زۆرترین نەوتیان هەناردەی ئەمریكا كردوە.
باسی لەوەشكردووە هەفتەی رابردوو ئەمریكا رۆژانە 3 ملیۆن و 458 هەزار بەرمیل نەوتی لەوڵاتی كەنەداوە هاوردە كردووەو بەو ژمارەیەش لە پلەی یەكەمدا هاتووە، لە دوای ئەویش عیراق لە پلەی دووەم و كۆڵۆمبیا بە 246 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە پلەی سێیەم و سعودیە بە 229 هەزار بەرمیل لە پلەی چوارەمدا هاتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە