کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودانی: سوورین لەسەر ئەوەی ئابووری و دارایی عیراق ببوژێنینەوە

.

09:56 AM - 20/04/2024

 

دوای كۆبوونەوە یەك لەدوای یەكەكانی و لەدرێژەی گەشتەكەیدا لە ئەمریكا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وشنتۆن لە لێدوانێكدا ئاماژەی بە چەند خاڵێكی گرن كرد، سەبارەت بە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریكا و بەو بابەتانەی كە تاوتوێیان كردووە ڕایگەیاند، لەگەڵ بەشیكی زۆر لە كاربەدەستانی باڵای واشنتۆن كۆبۆتەوە و چەندین پرسیان باس كردووە و وتیشی، لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریكا تەئكیدیان لەوە كردۆتەوە كە دەیانەوێت، كار بكەن بۆ بووژانەوەی ئابووری و دارایی عیراق و پلانیان هەیە كە وڵات لە قەیران و جەنگ دووربخەنەوە و بەرەو پێشكەوتن بڕۆن، نەك ببنە پاشكۆی وڵاتانی و مەیدانی یەكلاكردنەوەی ئاڵۆزییە سیاسییەكانی ناوچەكە.

 

 سودانی ئاماژەی بەوەش كرد، لەگەڵ وەزیری گەنجینەی ئەمریكا گفتوگۆیان كردووە بۆ لابردنی سزای سەر ئەو بانكانەی عیراق كە لەلایەن واشنتۆنەوە سزادراون و كاریش بكەن بۆ چارەسەری قەیرانی دۆلار و هاوكات باسی لەوەش كرد، لەگەڵ بەشێكی زۆری كۆمپانیان گەورەكانی بواری وەبەرهێنان ڕاوێژیان كردووە و سەرجەمیان پێیان خۆشبووە كە بێنە عیراق و وەبەرهێنان بكەن. 

 

لەبەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك وەزیران ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا گفتوگۆیان لەسەر مانەوە و كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق كردووە و دووپاتیشی كردەوە، ئێستا عیراق ترسی داعشی لەسەر نەماوە و دەتوانێت ئاسایشی خۆی بپارێزێت.@@

 

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە