.
08:44 PM - 19/04/2024
كۆمپانیای ئەپڵ هەردوو ئەپڵیكەیشنی واتسئاپ و سرێدسی لە ئاپستۆری چین سڕییەوە، ئەوەش بۆ جێبەجێكردنی داواكاری دەسەڵاتدارانی چینە.
چین چاودێرییەكی توندی میدیا و سەكۆ ئەلیكترۆنییەكان دەكات و رێنمایی و یاسای بەهێزیان بۆ دادەنێت، بە تایبەتی ئەگەر ئەو میدیا و سەكۆ ئەلیكترۆنییانە رەخنە لە سیاسەتی دەوڵەت بگرێت یان ئاژاوە دروست بكات.
كۆمپانیای ئەپڵ لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كارگێری ئەیلكترۆنی چین فەرمانی كردووە ئەپڵیكەشینەكانی واتسئاپ و سرێدس لە ئاپستۆری چین لاببرێت، لەبەر چەند مەترسی و نیگەرانییەك كە پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە هەیە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە