.
04:28 PM - 19/04/2024
کۆیە ؛ گەنجێکی تەمەن 24 ساڵان لە خنکان رزگارکرا
ئەمڕۆ هەینی کارمەندانی تیمی مەلەوانی بەرگری شارشتانی کۆیە گەنجێکیان لە خنکان رزگارکرد کە بۆ گەشت و سەیران رووی لە قەزای کۆیە کردبوو
گەنجەکە ناوی ( محمد شوان ) ە و دانیشتووی شاری کەرکوکە کە بە مەبەستی گەشت و سەیران هاتبووە سنوورەکە بەهۆی نا شارەزایی لە مەلەکردن ئەمڕۆی لە زێی بچووک لە ناحیەی ئاشتی ( بۆگد ) لەلایەن تیمی مەلەوانی بەرگری شارشتانی کۆیە لە خنکان رزگارکرا
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی کۆیە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە