کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بانکەکانی رەشید و رافیدەین بانگهێشتی پەرلەمانی عیراق دەکرێن

.

02:06 PM - 18/04/2024

تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و تەوتینکردنی، بەڕێوەبەرانی گشتی بانکی رافیدەین و رەشید بانگهێشتی پەرلەمانی عیراق دەکرێن.

لیژنەی دەستپاکی لەپەرلەمانی عیراق لە نووسراوێکی فەرمیدا داوای میواندارییکردنی بەڕێوەبەری گشتی هەردوو بانکەکانی رافیدەین و رەشید دەکات، سەبارەت بەهۆکاری دواکەوتنی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی نووسراوەکە، میواندارییەکە لە رۆژی 22ی نیسانی 2024 ئەنجامدەدرێت.

بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عیراق، دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەوتین بکرێت، بەو واتایەی لە بانکە فیدڕاڵییەکان هەژماریان بۆ بکرێتەوە و راستەوخۆ لەلایەن بەغداوە مووچەکانیان دابەشبکرێت، هەرچەندە دەبوو مووچەی مانگی نیسان بەو میکانیزمە دابەشبکرێت، بەڵام نەکرا و ئێستاش پڕۆسەکە نەکەوتووەتە سەرپێ.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە